لەتارانەوە بۆ بە‌غدا؛ دروشمی مەرگ بۆ ئەمریکا گەیشتە نێو پەرلەمانی عێراق

 

پەرلەمانی عێراق شەوی رابردوو بە مەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی عێراق و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە، بە ئامادەبوونی فەرماندە باڵا سەربازی و ئەمنییەکانی عێراق کۆبووەوە. بەڵام لەوێ شتێک ڕوویدا کە هەم بۆ عێراق نوێ بوو، هەم لەم کاتەدا عێراق دەخاتە بەردەم دۆخێکی مەترسیدارەوە.

پەرلەمانتارانی نزیک لە گرووپە چەکدارەکانی عێراق کۆبوونەوەکەیان قۆستەوە، بۆ ئەوەی دروشم لە دژی ئەمریکا و ئیسرائیل بڵێنەوە، هەروەها ستایشی ئەو هێزانە بکەن نزیکەی هەفتەیەکە هێرشی درۆنی دەکەنە سەر هەرێمی کوردستان و چەند ئامانجێکی دیکە لە عێراق. هەمان شەو، هێرش کرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و ئەوەش کاردانەوەی حکومەتی بەدوادا هات.

لە کۆبوونەوەکەدا کۆمەڵێک فەرماندەی سەربازیی ئامادە بوون، لەنێویاندا سوپاسالاری عێراق. ئەو جەنگەی ئێستا هەیە خرایەڕوو، سیستم و تواناکانی عێراق لە رووبەڕوونەوە باسی لێوەکرا.”

هەرزوو لە کۆبوونەوەکەدا کۆمەڵێک فەرماندەی سەربازیی ئامادە بوون، لەنێویاندا سوپاسالاری عێراق. ئەو جەنگەی ئێستا هەیە خرایەڕوو، سیستم و تواناکانی عێراق لە رووبەڕوونەوە باسی لێوەکرا، هەموو لایەک کۆکین لەسەر ئەوەی دەبێ عێراق لەو شەڕە بپارێزرێت. هەر زوو پەرلەمانتارانی نزیک لە حەشدی شەعبی لەنێو هۆڵی پەرلەمان دەستیان بە گوتنەوەی درووشم دژی ئەمریکا و ئیسرائیل کرد و ستایشی ئەو هێزانەیان کرد خۆیان بە (بەرەی موقاوەمە) دەناسێنن.

نزیکەی 220 پەرلەمانتار ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون و کاتی دەستکردن بە گوتنەوەی دروشم و پیاهەڵدانەکان، سوننەکان، کوردەکان و بەشێکی شیعەکانیش بێدەنگ بوون.

لەکۆبوونەوەکەدا محەمەد ئەبو عەیس، یەکێک لە پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی سادیقوون هاواری کرد، “مەرگ بۆ بەکرێگیراوان…مەرگ بۆ ئەمریکا… مەرگ بۆ ئیسرائیل. بەڵێ بۆ مقاوەمە.”

دۆخەکە هەر لەوێ کۆتایی نەهات. فراکسیۆنی سادیقوونی سەر بە بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق بە سەرۆکایەتیی قەیس خەزعەلی داوای هەڵوێستی لە حکومەتی عێراق کرد. فراکسیۆنەکە خاوەنی 27 کورسی پەرلەمانی عێراقە و جێگری سەرۆکی پەرلەمانیش ئەندامی ئەو فراکسیۆنەیە.

عودەی عەواد، سەرۆکی فراکسیۆنی سادیقوون رایگەیاند، “بە تووندترین شێوە سەرکۆنەی ئەو هێرش و پەلامارە زەقە دەکەین کە هەیە و لێکەوتەکانی دەکەوێتە ئەستۆی هێرشکاران و ئیدارەی ئەمریکا و قەوارەی زایۆنی. دەستی گەلی مەزنی ئێرانی دەگوشین و ستایشیان دەکەن کە یەکێتی نیشتمانییان بەدیهێناوە و لە دەوری سەرکردایەتی نوێ کۆبوونەتەوە، تاوەکو ببنە بەربەرستێکی بەهێز لەبەردەم پیلانگێڕییەکان”.

عودەی عەواد داوای لە حکومەتی عێراق و پەرلەمان کرد، “هەڵوێستێکی فەرمی بەهێزیان هەبێت لەبەرامبەر ئەم هێرش و پەلامارە، هەروەها رێڕەوی مرۆیی بۆ ئێران بکرێتەوە.”

د. موسەنا ئەمین، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، “روونە ئەوانەی دروشمیان گوتەوە حەشد بوون.”

شەڕ لەنێوان پەرلەمانتارێکی نزیک لە حەشد و پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی سوودانی

هەر لەنێو پەرلەمانی عێراقدا شەڕ لەنێوان مستەفا سەنەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی (ئەبشر یا عێراق) کە لە حەشدی شەعبییەوە نزیکە و بەها ئەعرەجی، سەرۆکی فراکسیۆنی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی محەممەد شیاع سوودانی دروستبوو.

Back to top button