کێ ئەمریکا بەڕێوە دەبات؛ کۆشکی سپی یان جووەکان؟

بۆ ئەوەی بەباشی تێبگەی بۆچی هەمیشە دەوترێت “جووەکان ئەمریکا بەڕێوەدەبەن”، دەبێت سەرەتا لە شێوازی کارکردنی ئەمریکا تێبگەین. لە ئەمریکا شتێک هەیە پێی دەوترێت “لۆبی”، واتە گروپێک کە پارە و دەسەڵاتیان هەیە و گوشار دەخەنە سەر حکومەت بۆ ئەوەی بڕیارەکان بەو شێوەیە بدرێت کە ئەوان دەیانەوێت.

لۆبی ئیسرائیل یاخود جووەکان لە ئەمریکا “کە بەهێزترینیان ڕێکخراوی ئایپاکە” یەکێکە لە مشتومڕهێنەرترین ناوەندەکانی جولەکە کە لە ناو ئەمریکا کاردەکات. ناوەندەکە ساڵی 1951 دامەزراوە و توانیان دزەبکەنە ناوەندە گرنگەکانی وەک میدیا، بانک، زانکۆ و ناوەندەکانی بڕیار. کاتێک کەسانێک لەم شوێنە هەستیارانەدا کاردەکەن، دەتوانن ستراتیژی ئەمریکا و بەرژوەندییەکانی بگۆڕن.

زۆرێک لە بەرپرسەکانی پێشوی ئەمریکا لەسەر ئەم بابەتە قسەیان کردوە، کە دیارترینیان “پات بوکانان” کە ڕاوێژکاری چەند سەرۆکێکی پێشووی ئەمریکا بووە، بە ڕاشکاوی وتویەتی کە کۆنگرێسی ئەمریکا ناتوانێت هیچ بڕیارێک بدات کە ئیسرائیل بەدڵی نەبێت. هۆکارەکەشی سادەیە؛ چونکە لۆبی جووەکان پارەیەکی زۆر دەبەخشنە ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت ببنە ئەندامی کۆنگرێس یاخود سەرۆکەکان. ئەگەر هەر یەکێک لەوانە دواتر دژی ئیسرائیل قسە یاخود کاربکات نەک هەر داوای پارەکەیان دەکەنەوە بەڵکو هەڕەشەی ئاشکراکردنی کەیسە ئابروبەرەکانیان لێ دەکەن و لە داهاتوشدا خۆی بۆ هەر پۆست کاندید بکات جوەکان پارە دەدەنە رکابەرەکەی تاوەکو شکستی پێبهێنن، بە واتەیەکی دیکە ئەگەر لۆبی جووەکان پشتت تێبکات ئەوا تۆ سەرکەتوو نابیت.

یەکێک لەو سەرۆکانەی پێشتربە ئاشکرا باسی لۆبی جووەکانی کردوە، جیمی کارتەرە، ئەو دەڵێت: زۆر قورسە لە ناو واشنتۆن دا بە خراپە باسی جووەکان بکەیت چونکە دوای ئەوە ژیانی سیاسییت کۆتایی دێت و دەبێت بە دوای کارێکی دیکەدا بگەڕێیت، هەر بۆیە زۆربەی سیاسییەکانی ئەمریکا دەڵێن بۆچی سەرێشە بۆ خۆمان دروست بکەین؟ باشترە لایەنگری ئیسرائیل بین تا کورسییەکەمان نەدۆڕێنین.

“جوەکان ئەمریکا بەڕێوەدەبەن” زۆرێک لە پسپۆڕە گەورەکانی ئەمریکا دەڵێن ئەم ڕستەیە زیادەڕۆیی تێدایە. چونکە ئەمریکا وڵاتێکی گەورەیە و هەزاران بەرژەوەندیی دیکەی هەیە. ڕاستییەکە ئەوەیە کە حکومەتی ئەمریکا ئیسرائیل وەک “بنکەیەکی سەربازیی ” خۆی دەبینێت ئیسرائیلیش ئەمریکا وەک پۆلیسێک دەبینێت کە هەرچیەکی بوێت دەتوانی بۆی بکات.

“ئایزایا کێنان”، یەکێکە لە بەناوبانگترین لۆبیستەکانی جوو، ئەو دەڵێت: هەموو کات بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و جووەکان لە یەک شوێندا یەکتری دەگرنەوە. بۆ نموونە، ئەمریکا دەیەوێت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەوت کۆنترۆڵ بکات، لێرەدا لۆبی جووەکان دەکەوێتە کار و داوا لە ئەمریکا دەکەن ئەگەر ئیسرائیل سنورەکانی فراوان بکات و ئەو وڵاتانەی دژی ئیسرائیلن بڕوخێن یاخود سیاسەتەکەیان بگۆڕن ئەوا کارەکە بۆ ئەمریکا ئاسانتر دەبێت.

لۆبی جووەکان بەتەنیا لە ناوەندە سیاسییەکان کار ناکات، بەڵکو دزەیانک ردووەتەوە ناو جومگە هەستیارەکانی سەربازیی و هەواڵگریی لە ئەمریکا. ئەوان دەزانن کە “پنتاگۆن” و “سی ئای ئەی” ئەو دوو شوێنەن کە لە ئەمریکا بڕیاری جەنگ دەدەن، هەر بۆیە هەمیشە کەسایەتییە نزیکەکانی خۆیان لە پۆستە باڵاکانی وەک (ڕاوێژکاری ئاسایشیی نیشتمانیی و وەزارەتی بەرگریی و بەڕێوەبەری سی ئای ئەی) دادەنێن، جووەکان لەم ڕێگەیەوە دەیانەوێت زانیارییە هەواڵگرییەکان و بڕیارە هەستیارەکان بە جۆرێک بگەنە دەست سەرۆکی ئەمریکا، کە ئیسرائیل وەک تەنها هاوپەیمانی جێی متمانە نیشان بدەن و هەر مەترسییەکیش بۆ سەر ئیسرائیل وەک مەترسییەکی ڕاستەوخۆ بۆ ئەمریکا وێنا بکەن، وەک ئەوەی ئێستا لە جەنگی ئێران دا دەگوزەرێت.

چەندین سەرچاوەی باوەڕپێکراو پەردەیان لەسەر لۆبی جووەکان لە ئەمریکا لاداوە، کە دیارترینیان توێژینەوە بەناوبانگەکەی پرۆفیسۆر “جۆن میرشایمەر و ستێفن واڵتە” کە لەژێر ناوی “لۆبی ئیسرائیل و سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا” نوسیویانە. ئەم دوو توێژەرە دەڵێن: لۆبی جووەکان لە نمونەی رێکخراوی “ئایپاک” وای کردووە زۆر جار سەرۆکەکان بەرژەوەندییە ستراتیژییەکانی ئەمریکا بکەنە قوربانیی ویستەکانی تەلئەبیب ئەمەش لەڕێگەی دروستکردنی دوژمنی وەهمیی و مەترسیی بوونی چەکی ئەتۆمی و موشەکە بالیستییەکان لەلایەن وڵاتانی نەیارەوە.

ستیڤن گرین یەکێکە لە مێژوونوس و رۆژنامەنوسە دیارەکانی ئەمریکا، ئەو یەکەم کەس بوو لە کتێبەکەیدا بە ناوی “پەیوەندییە گۆڕاوەکان: ئیسرائیل و ئەمریکا” بە پشتبەستن بە بەڵگەنامە فەرمییەکانی “پنتاگۆن” و “سی ئای ئەی” باسی لە دزەکردنی لۆبی جووەکان بۆ ناو ناوەندە هەواڵگرییەکان کرد.

گرین لە کتێبەکەیدا دەڵێت: جووەکان توانیویانە چەندین تۆڕی سیخوڕی و هەواڵگریی لە ناو جەرگەی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکادا دروست بکەن. دەستیان گەیشتووە بە سەرجەم ئەو زانیارییانەی کە دەدرێتە سەرۆکی ئەمریکا ئەمەش وای کردووە کە بڕیارەکانی سەرۆکی هەمیشە لەژێر کاریگەریی ئەو زانیارییانەدا بن کە جووەکان دەیانەوێت بیبینێت. بەگوێرەی کتێبەکە، هەژموونی لۆبی جووەکان گەیشتووەتە ئاستێک کە زۆرجار دەزگا ئەمنییەکانی ئەمریکا ترسیان هەبووە لێکۆڵینەوە لەو کەسانە بکەن کە گومانیان لێ دەکرێت کار بۆ بەرژەوەندیی ئیسرائیل بکەن، چونکە جووەکان لە ڕێگەی فشارە سیاسییەکانیان لە ناو کۆنگرێس دەتوانن هەر لێکۆڵینەوەیەکی لەو شێوەیە ڕابگرن.

لە لایەکی دیکەوە، هەندێک لە چاودێرە سیاسییەکان پێیان وایە کە گەورە پیشاندانی دەسەڵاتی جووەکان بەشێکە لە ستراتیژیی خودی ئەمریکا، بەو مانایەی کە ئەمریکا دەیەوێت لە ڕێگەی گەورە پیشاندانی ئەم وێنەیەوە هەموو بڕیارەکانی هەڵگیرسانی جەنگ و دەستێوردانەکان لە وڵاتانی جیهان بخاتە ئەستۆی لۆبی جووەکان و فشارەکان لەسەر خۆی لابەرێت. بەم شێوەیە کاتێک ئەمریکا جەنگێکی وەک ئێستای ئێران هەڵدەگیرسێنێت وا نیشانی دەدات کە لەژێر فشاری لۆبی جووەکاندایە، ئەمەش واشنتۆن لە بەردەم گەلانی جیهان دا وەک هێزێکی “ناچارکراو” دەردەکەوێت نەک داگیرکەر. لە ڕاستیدا، ئەمریکا بەم تەکتیکە ئیسرائیل وەک ئامرازێک بەکاردەهێنێت بۆ جێبەجێکردنی پلانە ستراتیژییەکانی خۆی.

Back to top button