ئەمریکا 2,200 مارێنز و سێ کەشتیی جەنگی رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات

دوو بەرپرسی ئەمریکی دەڵێن، یەکەیەکی مارێنز کە لە 2,200 سەرباز پێکهاتوون و لەسەر سێ کەشتیی جەنگیی هێزی دەریایی ئەمریکان، فەرمانیان پێدراوە بەرەو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێبکەون.

یەکەی 31ی مارێنز بە شێوەیەکی هەمیشەیی لە ژاپۆن جێگیرە، ئێستا فەرمانی پێدراوە ناوچەکە جێبهێڵێت و بەرەو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بچێت.

بەگوێرەی لێدوانی بەرپرسە ئەمریکییەکان، ناردنی ئەم یەکەیە بەو واتایە نییە کە وەک هێزێکی زەمینی دژی ئێران بەکاربهێندرێ، بەڵکو مەبەست لێی دابینکردنی توانای زەمینی، دەریایی و ئاسمانییە کە لە کاتی پێویستدا لەژێر دەستی فەرماندە سەربازییەکاندا دەبن.

ئەم یەکەیە چەندین کەرەستەی سەربازیی پێشکەوتووی لەبەردەستە، لەوانە فڕۆکەی جەنگیی ئێف سی پێنج و فڕۆکەی 22 ئێم ڤی.

ناردنی ئەم هێزە لە کاتێکدایە، لە رۆژی 28ی مانگی رابردووەوە جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئەمریکا لەگەڵ ئێران دەستی پێکردووە.

 

 

Back to top button