
ئێمە لە عێراق و کوردستان بە قەیران ڕاهاتووین، بەڵام بۆ جیهانی خواپێداو، ئیتر جەنگ تەنیا لە شاشەکاندا نییە، گەیشتە ناو گیرفان و شێوازی ژیانیان.
داخستنی گەرووی هورمز، خوێنی وزەی لە دەمارەکانی ئاسیادا وشک کرد. ئێستا وڵاتانی دەوڵەمەند ڕێکاری وایان گرتووەتە بەر کە تەنیا لە فیلمە خەیاڵییەکاندا بینیومانە.
بڕوانن جیهان چی لێهاتوە:
سریلانکا: چوارشەممان قوتابخانە و زانکۆکان پشوون بۆ ئەوەی بەنزین زۆر خەرج نەکرێت
تایلەند: فەرمانبەران قۆڵکورت لەبەر دەکەن، تەنیا بۆ ئەوەی سپلیتەکان بکوژێننەوە!
میانمار: تەنیا ڕۆژانی تاک و جووت بۆت هەیە ئۆتۆمبێل بێنیتە دەرەوە.
فلیپین: فەرمانبەران ناچارن لە هەفتەیەکدا رۆژێک لە ماڵەوە کار بکەن.
لە ئەوروپاش؛ بەریتانیای مەزن پلانی “باری نائاسایی” دادەنێت؛ خێرایی ئۆتۆمبێل بۆ ٨٠ کیلۆمەتر کەم دەکرێتەوە، تەنیا بۆ ئەوەی چەند دڵۆپێک بەنزین پاشەکەوت بکەن.
بۆیە کاتێک هورمز دەگیرێت، ئاسیا شۆک دەبێت و ئەوروپا دەلەرزێت. جیهان تێگەیشت کە ئاشتیی ژیانیان، بەستراوەتەوە بەو گەرووەی کە ئێستا بڵێسەی ئاگری لێدەچێت.





