دۆناڵد ترەمپ وڵاتانی جیهانی ئاگادارکردوەتەوە لە دەستپێکردنی هێرشی زەمینیی بۆسەر ئێران

 

  • ترەمپ بە ئیسرائیل و ژمارەیەی وڵاتی گوتووە: جگە لە بژاردەی هێرشی زەمینی بژاردەیەکی دیکەم نییە
  • ئیدارەی ترەمپ تاوتوێی دەستبەسەرداگرتنی دوورگەی خارگ-ی کردووە
  • بە دوورگەی خارگ فشار دەکات بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز

دوو سەرچاوەی ئاگادار بە ڕۆژنامەی جیروزالیم پۆست-ی ئیسرائیلییان گوتوو: بەرپرسانی باڵای ئەمەریکا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هاوتاکانیان لە ئیسرائیل و وڵاتانی دیکەیان ئاگادار کردووەتەوە، کە پێدەچێت هیچ چارەیەکی تریان نەمابێت جگە لە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی زەمینی بۆ دەستبەسەرداگرتنی دوورگەی خارگی ئێران.

دوورگەی خارگ دەکەوێتە کەنداوی فارس، ناوەندی سەرەکی هەناردەکردنی نەوتی ئێرانە و 90٪ی نەوتی خاوی ئێران بۆ چین دابین دەکات. لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، گفتوگۆ لە ناو ئیدارەی ئەمریکا دەستیپێکردووە سەبارەت بە داگیرکردنی دوورگەکە بۆ ناچارکردنی ئێران بۆ دەستپێکردنەوەی هاتوچۆی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز.

کاربەدەستێکی ئەمەریکی بە ڕۆژنامەی جیروزالی، پۆستی ئەمریکی ڕاگەیاندووە “سوپای ئەمریکا ناردنی هەزاران سەربازی دەریایی و هێزی دەریایی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خێراتر کردووە”.

هەفتە و نیوێک لەمەوبەر، ئەمریکا ئامانجە سەربازییەکانی دوورگەی خارگ-ی بۆردوومانکرد، دواتر ترەمۆ لە تروس سۆشیەڵ گوتی: “ئێمە هەموو ئامانجە سەربازییەکانمان لە دوورگەکە وێران کردووە.” ترەمپ گوتیشی: بڕیارمدا ژێرخانی نەوتی دوورگەکە بۆردوومان نەکەم.

سەرۆکی ئەمریکا هۆشداری دا ئەگەر ئێران ڕێگری بکات لە جوڵەی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز، ئەوا پێداچوونەوە بە بڕیاری بەئامانجگرتنی ژێرخانی نەوتی دورگەی خارگ دەکات.

هاوکات ترەمپ ڕۆژی شەممە هەڕەشەی لە ئێران کرد و ڕایگەیاند ئەگەر گەمارۆکانی گەرووی هورمز هەڵنەگیرێت ئەوا وێستگەکانی وزەی ئێران دەکاتە ئامانج، بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی وەڵامی سەرسەختانەی ئێران بۆ هۆشدارییەکانی ترەمپ، پێناچێت ئێران کۆتایی بە گەمارۆی هورمز بهێنن.

Back to top button