
دیبلۆماتکارانی قەتەر بێهوابوون لەوەی لەڕێگەی دانوستانەوە جەنگی ئێران بوەستێت، بۆیە ئۆفەرێکیان پێشکەشی تاران کردووە، لە بەرامبەردا پێشنیازیان بۆ ئێران کردووە کە ئامادەن شەش ملیار دۆلاریان بدەنێ، بەڵام ئێران هێرش نەکاتەسەر دەوحەی پایتەختی قەتەر.
مارک دۆبوەیتس، بەڕێوەبەری دەزگای لێکۆڵینەوەی FDD کە وەك ئەندازیاری سزاکانی سەر ئێران دەناسرێت، لەبارەی ئەو زانیارییەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیویەتی: ئەو ڕاپۆرتانە ڕاستن و قەتەر ئامادەیی نیشانداوە ئەو پارەیە بداتە ئێران
قەتەر ئەو هەواڵانەی میدیا جیهانیەکانی ڕەتکردەوە کە گوایە بڕی شەش ملیار دۆلاری پێشنیاز کردووە بۆ ئێران، لە بەرامبەر ئەوەی هێرشەکانی بۆ سەر قەتەر ڕابگرێت. بەڵام دیپلۆماتکارێکی قەتەری لە کۆبوونەوەیەکی نهێنیدا ڕایگەیاندووە کە بڕیار وابووە ئەم بابەتە بە نهێنی بمێنێتەوە، و ئێستا قەتەر بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە تووشی شەرمەزاری بووە.
بەشێک لە میدیای جیهانییەکان باس لەوەدەکەن، ئەو پارەیەی قەتەر بەنیازە بیدات پارە بلۆککراوەکانی ئێرانە کە لەو وڵاتە بە بڕیارێکی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بلۆککراوە.





