هێرشەکانی ئێران 83%ی بۆسەر وڵاتانی کەنداو بووە و تەنیا 17%ی بۆسەر ئیسرائیل بووە

ئامارێکی هێرشە موشەکی و درۆنییەکانی ئێران لە سەرەتای جەنگی ئەو وڵاتە (لە 28 شوبات تا 25ی ئادا) دەریخستووە کە نزیکەی 83%ی هێرشەکان وڵاتانی عەرەبیی کەنداویان کردووەتە ئامانج، لە بەرامبەردا تەنها 17%ی هێرشەکان بۆ سەر ئیسرائیل بووە.

ئەو وڵاتانەی کەنداوی عەرەبی لە لایەن ئێرانەوە لە سەرەتای دەستپێکی جەنگ لە 28ی شوبات ڕابردووەوە تا ڕۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە کراونەتە ئامانج، لەڕێگەی 4391 موشەک و درۆنەوە بووە، کە دامەزراوە هەستیارەکان و شوێنە مەدەنییەکانی کردووەتە ئامانج.

بەڵام ئیسرائیل کە جەنگەکە ئەنجام دەدات، ئێران تاوەکو ئێوارەی چوارشەممە 930 موشەک و درۆنی ئاراستە کردووە، کە دەکاتە 17%ی تێکڕای هێرشەکان.

ئێران لە سەرەتای جەنگەوە سعودییەی بە 723موشەک و درۆن کردووەتە ئامانج. بەڵام پشکی شێری هێرشەکان بەر ئیمارات کەوتووە کە 2156 هێرشی کراوەتە سەر، لە دوای ئەویش کوەیت دێت بە 791 هێرش، پاشان بەحرەین بە 429، قەتەر بە 270، و لە کۆتاییدا عومان کە بە 22 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) کراوەتە ئامانج.

لە کاتێکدا وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی داوایان لە تاران کردووە دەستدرێژییەکانی ڕابگرێت. بەڵام ئێران بەردەوام بووە لە هێرشەکانی کە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانن و ئاسایشی وزە و شادەمارە سەرەکییەکانی ئابووریی جیهانیان کردووەتە ئامانج.

 

Back to top button