کاریگەرییەکانی جەنگ لەسەر پیسبوونی ئاو

 

یەکێک لە کاریگەرییە سەرەکییەکانی جەنگ، پیسبوونی ئاوە کە دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی چەندین نەخۆشیی کوشندە و درێژخایەن، پسپۆڕێکی تەندروستی-ش هۆشداریی دەداتە هاووڵاتیان.

د. سەرخێڵ ئاراس، پسپۆڕی تەندروستیی گشتی ڕایگەیاند، “بەهۆی تێکەڵبوونی ئاوی پاک و پیس لە ئەنجامی جەنگەوە، نەخۆشییە گوازراوەکان بڵاودەبنەوە، دیارترینیان کۆلێرا، تیفۆ و هەوکردنی جگەری جۆری A.”

د. سەرخێڵ ئاراز ئاماژەی بەوەشکرد، دیارترین نیشانەکانی تووشبوون بە کۆلێرا بریتین لە تایەکی بەرز، نەمانی ئارەزووی خواردن، لەگەڵ سکچوون و رشانەوە.

د. سەرخێڵ ئاراز هۆشداریی دا کە پاشماوە کیمیاییەکانی چەک و تەقەمەنی کە تێکەڵی سەرچاوەکانی ئاو دەبن، کاریگەریی درێژخایەنیان هەیە و دەبنە هۆی دروستبوونی منداڵی شێواو و ناکام، زیادبوونی مەترسیی شێرپەنجە و کاریگەریی نەرێنی لەسەر کۆئەندامی مێشک و دەمار.

کاریگەرییەکانی جەنگ لەسەر سیستمی ئاو

تێکەڵبوونی ئاوی پاک و پیس
پیسبوونی کیمیایی و کانزا قورسەکان
راوەستانی وێستگەکانی پاڵاوتن و پاکژکردنەوە
بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکانی پێست
تێکچوونی گەشەی منداڵان و وشکبوونەوە
دروستبوونی شێواوی کۆرپەلە
لاوازکردنی بەرگریی جەستە

Back to top button