
هەرچەندە عێراق بە فەرمی ڕەتیکردوەتەوە بەشێک بێت لە جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، بەڵام وڵاتەکە ڕوبەڕوی قوربانیدانێکی زۆر لەو جەنگە بوەتەوە، کە لە ژمارەی شەڕکەرەکان زیاترە، بەگوێرەی بەدواداچوونێکی کورد مۆنیتەر، ژمارەی قوربانیەکان و زیانەکانی عێراق بەمشێوەیەیە:
72 هێرشی ئاسمانیی بۆسەر حەشدی شەعبی کە بووەتە هۆی کوژرانی (74 چەکدار و برینداربوونی 200 چەکدار)
2 هێرش بۆسەر سوپای عێراق، دوو هێرش بە درۆن، هەشت کوژراو و 23 بریندار
لەهێرشێکی ڕاستەوخۆدا بۆسەر هێزی پێشمەرگە شەش پێشمەرگە شەهید بوون
پۆلیسی عێراق یەک هێرشی کراوەتەسەر و دوو کوژراو هەیە
دەزگای هەواڵگریی عێراق یەک هێرشی کراوەتەسەر و یەک کوژراو هەیە
پێنج هێرش بۆسەر کێڵگە نەوتییەکانی عێراق
یەک مووشە ڕاستەوخۆ بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا
یەک هێرش بۆسەر بەندیخانەی کەرخ
هێرش بۆسەر ژمارەیەک ماڵ و هۆتێل
ئەگەر بەراوردی زیانە گیانییەکانی عێراق لەم جەنگەدا بە زیانەکانی ئەمریکا و وڵاتانی کەنداو بکرێت، ئەوا دەردەکەوێت 89 کەس لە هێزە ئەمنیەکان کوژراون، لەبەرامبەردا لە سوپای ئەمریکا 13 کوژراو و وڵاتانی کەنداو 20 کوژراویان هەبووە.





