
شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پرسی جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا دەچێتە بەغدا، کورد مۆنیتەر وردەکاریی سەردانەکە ئاشکرادەکات.
سەرچاوەیەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان تایبەت بە کورد مۆنیتەر-ی ڕاگەیاند، شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێم ئەمڕۆ یەکشەممە دەچێتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دارایی و دەستەی دەروازە سنورییەکان، تاوتوێی جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا دەکات.
وەک ئەو سەرچاوەیەی کورد مۆنیتەر گوتی: حکومەتی هەرێمی کوردستان دەیەوێت سیستمەکە بەشێوەیەک جێبەجێبکرێت، کە بەغدا بتوانێت چاودێریی جموجوڵی بازرگانیی دەروازە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان بکات، بەڵام داهاتی دەروازەکان لە خەزێنەی حکومەتی هەرێمدا بێت”. هەرچەندە بەغدا ئەو داواکارییەی ڕەتکردوەتەوە.
ئەسیکۆدا سیستمێکی ئەلیکترۆنیی دەروازە سنورییەکانە، ئامانج لێی شەفافیەتە لە جوڵەی بازرگانیی لە تەواوی دەروازە سنورییەکاندا.





