وتەبێژی پژاک بۆ کورد مۆنیتەر: قەیرانی ئێران خراپتر دەبێت

 

وتەبێژی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئاگربەستی نێوان ئەمریکا و ئێران، پێویستە هێزە سیاسییە ناوچەیی و جیهانییەکان سیاسەتی دروست سەبارەت بە کورد پەیڕەو بکەن و دەستبەرداری ڕێبازە تاکلایەنەکان بن.

ڕیوار ئەڤدانان، وتەبێژی پژاک لەبارەی ڕاگەیاندنی ئاگربەست لەنێوان ئەمریکا و ئێران و هەڵوێستی هێزە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە کورد مۆنیتەر-ی ڕاگەیاند، بەبێ کورد هیچ گۆڕانکارییەکی ئەرێنی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕوونادات.

ڕێوار ئەڤدانان گوتیشی: ئەگەر کۆماری ئیسلامی ئێران ئەم ئاگربەستە بکاتە دەرفەتێک بۆ زیادکردنی فشارەکان بۆ سەر گەلان بەتایبەتیی گەلی کورد، قەیرانەکە خراپتر دەبێت و دەرئەنجامەکانی ئەو شەڕە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر پێگەی سیاسی ئێران دەبێت”.

هەروەها باسی لە ئاگربەستەکە کرد و ڕایگەیاند، ئەگەر ئەم ئاگربەستە پشوویەک یان ڕێککەوتنی لایەنەکان بێت، کورد و پێکهاتەکانی دیکە لە ئێران درێژە بە خەباتی خۆیان بۆ دیموکراسی دەدەن.

لە هەمان کاتدا باسی لە لێدوانەکانی ترەمپ سەبارەت بە کورد کرد و ڕایگەیاند، کورد بەو پێیە پەیوەندییەکانی خۆی بنیات دەنێت، جیهانیش لەو ڕاستیەی کورد تێگەیشتووە کە بەبێ ئەو گەلە، گۆڕانکاریی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕوونادات.

Back to top button