
لیندسی گراهام، سیناتۆری ئەمریکی، ناڕەزایی توندی لەسەر قسەکانی هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا نیشاندا و ڕایگەیاند، لەوەهمدا دەژی.
گراهام لە بەیاننامەکەیدا داواکارییەکی ئاڕاستەی تورکیا و قەتەر و میسر کرد و ڕایگەیاند؛”بۆ ئەو وڵاتانەی کە گوایە هاوپەیمانی ناوچەیی ئێمەن، ئێوە لە جیهانێکی وەهمدا دەژیت”.
ئەو سیناتۆرە لە درێژەی قسەکانیدا، ڕێبەری ئێرانی بە “نازییەکی ئایینی” وەسف کرد و وتی؛کاتی ئەوە هاتووە ناوچەکە “بە ئازایەتی و یەکگرتوویی” لە دژی “دەسەڵاتێکی تاوانبار” بوەستێت کە گەلی خۆی دەکوژێت و “نازییەکی ئایینی” بێت.
ئەو سیناتۆرە پەیامێکی ڕاستەوخۆی ئاراستەی تورکیا، قەتەر و میسر کرد و ڕایگەیاند؛ خواستی ئەوان بۆ چاوپۆشیکردن لە داخوازییە دادپەروەرەکانی گەلی ئێران، پێچەوانەی پێوەرە سادەکانی مافی مرۆڤە.





