
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ-ی ئەمریکی ڕۆژی چوارشەممە بڵاویکردەوە، کە پنتاگۆن ئامادەکاریی بۆ بڵاوەپێکردنی گروپی دووەمی فڕۆکە هەڵگرەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ئامادەکاری بۆ ئەگەری هێرشکردنە سەر ئێران.
بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترەمپ بیر لەوە دەکاتەوە ئەگەر دانوستانەکان لەگەڵ ئێران شکستی هێنا، ئەوا دووەم کەشتی فڕۆکە هەڵگر بنێرێت بۆ ناوچەکە و لەوانەیە لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا فەرمانی بڵاوەپێکردنی فڕۆکەکە دەربکرێت.
ترامپ ئێوارەی چوارشەممە وتی: کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆک وەزیری ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهۆ لە کۆشکی سپی زۆر باش بوو، من پێداگرم لەسەر بژاردەی ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران.
ترەمپ لە تویتێکدا لە هەژماری تروث سۆشیال نووسیویەتی: “من تازە چاوپێکەوتنم لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل نەتانیاهۆ و ژمارەیەک لە نوێنەرەکانی تەواو کرد.” وتیشی “کۆبوونەوەیەکی زۆر باش بوو و پەیوەندییە نزیکەکانی نێوان وڵاتەکانمان بەردەوامە.”





