
سەرکردەیەکی شیعەکان باس لە هەوڵێکی ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر دەکات و دەڵێت: داوایکردووە نوری مالیکی، لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق دوربخرێتەوە.
حەنان فەتلاوی سەركردە لە هاوپەیمانی ئاوەدانكردەوەو گەشەپێدان كە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكایەتی دەكات رایگەیاند، ئەحمەد شەرع سەرۆكی سوریا پەیوەندی بە لایەنێكی كوردی و چەند لایەنێكی عێراقییەوە كردووەو داوای كردووە، بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەنگ بەیەكێك لەو 9 كاندیدە بدەن وەك جێگرەوەیەك بۆ نوری مالیكی، لەمەشدا ئاماژە بۆ ناوی حەمید شەتری بەرپرسی دۆسیەی سوریا لە بەغدا دەكرێت.
فەتلاوی لە چاوپێکەوتنێکدا باسی لە چیرۆكی سازشكردنی محەمەد شیاع سودانی بۆ نوری مالیکی كردووەو دەڵێت، هەوڵی جۆرێك لە كودەتا هەبوو لەلایەن یەكێك لە میحوەرەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی و بەنیازبوون كەسێكی دیكە، دور لە سودانی و مالیكی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق كاندید بكەن و ئەو دوانە پەراوێز بخەن.
فەتلاوی ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، دوای ئەوەی دركیان بەو هەوڵە كردووە، یاسر مالكی نوێنەری دەوڵەتی یاسا سەردانی كردووەو دیدارێكی بەپەلەیان لەنێوان سودانی و مالیكی رێكخستووە، كە بە سازشكردنی سودانی بۆ مالیكی كۆتایی هاتووە





