
میلیشیای كەتائیبی حزبوڵڵای عێراقی هاوپەیمانی ئێران، هۆشداردەدات بە حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئەگەری هاوكاریكردنی هێزە بیانییە دوژمنکارەکان، چونکە ئەمە بارگرانیی زیاتری بۆ دروست دەكات كە رەنگە هەڕەشە لە ئاسایش و ئایندەی بكات. ئەوەش یەکەم هۆشداریی حزبوڵڵایە دوای ماوەیەک لە بێدەنگیی.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی میلیشیای كەتائیبی حزبوڵڵا، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە: لەگەرمەی هەڕەشەکانی ئەمریکاو لەشكركێشیەكانی کە پێشبینی پەرەسەندنێکی مەترسیدارن لە ناوچەکەدا، پێویستە هەموو موجاهیدەکان خۆیان بۆ شەڕێکی درێژخایەنی ئامادە بکەن، کە لە لەسەروو هەڵسەنگاندنی ئیدارەی ئەمریکاوە بێت.
کەتائیبی حزبوڵڵا راشیگەیاندووە: ئەگەر ئەمریکا بڵێسەی شەڕ لە ناوچەکەدا هەڵبگیرسێنێت، ئەوا خۆی لەبەردەم زیانێکی بێئەندازە دەبێتەوە کە مەحاڵ دەبێت کۆنتڕۆڵی بکات یان قەرەبووی بکاتەوە.
کەتائیبی حزبوڵڵای عێراقی کێن؟
کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراقی گرووپێکی چەکدار و میلیشیا شیعەیە لە عێراق، ساڵی 2007 دامەزراوە و ئایدیۆلۆژیاکەی: شیعەی نزیک لە ئێران و بیرۆکەی “وڵایەتی فەقیه”.
پەیوەندی بەهێزی بە سوپای پاسدارانی ئێرانەوە هەیە، دوای دروستبوونی حەشدی شەعبی بونەتە بەشێکی گرنگ لە حەشد، بەڵام ئەمریکا کەتائیبی حیزبوڵڵای وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ناساندووە، چونکە بەشداربوون لە شەڕ دژی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق.
حزبوڵڵای عێراقی تۆمەتبارکراون بە هێرشە مووشەکییەکانی سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق و هەرێمی کوردستان.
یەکێک لە دیارترین سەرکردەکانیان ئەبو مەهدی موهەندیس بوو، کە جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبی بوو، بەڵا، لە ساڵی 2020 لە هێرشێکی ئەمریکا لەگەڵ قاسم سولەیمانی کوژران.





