
ئۆپەراسیۆنەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆسەر ئێران تێچوویەکی گەورەی لەسەر ئەمریکا هەیە و تا ئێستا سێ ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.
ناوەندی توێژینەوەی ستراتیژی و نێودەوڵەتی لە ڕاپۆرتێکیدا ئاشکرایکردووە، لە کاتێکدا ئۆپەراسیۆنی توڕەیی داستانی ( هەڵمەتی سەربازی ئەمریکا دژی ئێران) حەوتەمین ڕۆژی تێپەڕاند، هەردوو سەرۆک دۆناڵد ترەمپ و وەزیری بەرگری پیت هێگسێت ئاماژەیان بەوە کرد کە ململانێکان دەتوانێت بۆ چەند هەفتەیەک بەردەوام بێت. ئەندامانی کۆنگرێس و میدیاکان و خەڵک زیاتر پرسیار لەبارەی تێچووی ئەم ئۆپەراسیۆنە دەکەن، قسەی جیاواز لەبارەی تێچووی جەنگەکە تا ئێستا دەکرێت. 148 کاتژمێری یەکەمی ئۆپەراسیۆنەکە بە بڕی 3.7 ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت کە دەکاتە 891.4 ملیۆن دۆلار بۆ هەر ڕۆژێک. بەشێک لەو تێچووانە پێشتر بودجەیان بۆ دانراوە، بەڵام زۆربەیان (3.5 ملیار دۆلار) بودجەیان بۆ دانەنراوە.
خشتەی تێچووەکان بەمشێوەیەن:
تێچووی کارکردن (نزیکەی 196 ملیۆن دۆلار بە گشتی، لەگەڵ 178 ملیۆن دۆلار بودجە و ئەوەی دیکە لەدەرەوەی بوودجە)؛ دابینکردنی تەقەمەنی (نزیکەی 3.1 ملیار دۆلار)، کە لە ئێستادا هیچ کامیان بودجەیان بۆ دانەنراوە؛ و گۆڕینی زیانەکانی شەڕ و چاککردنەوەی زیانەکانی ژێرخان (نزیکەی 350 ملیۆن دۆلار).





