
هاوسەرۆکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان ئاشکرایدەکات، هێزەکانیان ئامادەن و تەنیا چاوەڕێی هاوکاریی ئەمریکا دەکەن، جەخت لەوەشدەکاتەوە بەبێ هاوکاریی ئەمریکا هیچ هەنگاوێک نانێن.
ئەمیر کەریمی هاوسەرۆکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) بە کورد مۆنیتەر-ی ڕاگەیاند، گەریلاکانی پژاک ئێستا لەناوخۆی ئێراندان، بەڵام ئەوان دەست بە جوڵە و ڕاپەڕین ناکەن هەتا پشتگیریی ئەمریکا بەدەست نەهێنن.
هاوسەرۆکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان گوتیشی: لە ڕابردوودا پشتگیری لە دوو ڕاپەڕینی گەورە نەکرا، ئەمەش ڕێگەی بە ڕژێمی ئێران دا مانەوەی خۆی بۆ ساڵانێکی زۆر درێژ بکاتەوە
کەریمی ئاماژەی بەوەشکرد، پژاک پەیوەندییان لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا دا هەیە بەڵام لەگەڵ حکومەتی ئیسرائیل یان دەزگای هەواڵگریی مۆساد پەیوەندییان نییە.





