کۆماری ئیسلامی ئێران داوای دانوستان لە حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات

کۆماری ئیسلامی کوردستان لەڕێگەی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانەوە داوای دانوستان لە هەموو حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات و سەرچاوەیەکی باڵا-ش زانیاریی نوێ بۆ کورد مۆنیتەر ئاشکرادەکات.

سەرچاوە باڵاکەی کورد مۆنیتەر ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، لەسەر ئاستی باڵا کۆماری ئیسلامی ئێران پەیوەندیی بە حزبی دیموکراتەوە کردووە و گوتوویەتی: دەیانەوێت لەگەڵ دیموکرات و سەرجەم حزبە کوردییەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دانوستان بکەن، بەمەبەستی گەیشتن بە چارەسەری کێشەکانیان.

ئەو سەرچاوەیەی کورد مۆنیتەر گوتیشی: “نوێنەرەکەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئامادەیی نیشانداوە لە ئێرانی دوای ئەم قۆناغەدا کورد جێگە و پێگەی خۆی هەبێت، بەڵام هێشتا روون نییە بەرنامەی ئێران بۆ ئەو دانوستانە چییە”.

لەبارەی وەڵامی حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ داواکارییەکەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەو سەرچاوەیەی کورد مۆنیتەر گوتی: بەهۆی ناڕوونی پەیامەکەیان و ناڕۆشنی ئەو مافانەی دەڵێن ئامادەن بە کوردی بدەن، ئێمە هیچ وەڵامێکمان نەداونەتەوە”.

 

 

 

Back to top button