
یەکێک لەو کەسانەی لەسەردەمی حەوزەی دینیدا لەگەڵ موجتەبا خامنەیی خوێندوویەتی و ئێستا لە ئێران هەڵاتووە، دیوی شاراوەی ژیانی موجتەبا ئاشکرادەکات.
جابر ڕەجەبی، هاوڕێی موجتەبا خامنەیی ڕابەری نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ڕۆژنامەی “جیروزالیم پۆست”ی ڕاگەیاندووە: موجتەبا کەسێکی دووڕووە، قسەیەک دەکات و لەناخیدا شتێکی دیکە هەیە، ئەو لەباوکی مەترسیدارترە.
ڕەجەبی کە ڕاوێژکاری سیاسەتی دەرەوەی مەحمود ئەحمەدی نەژاد، سەرۆک کۆماری پێشووتری ئێران بووە باسی لەوەکردووە، موجتەبا لەناو ناخیدا بیرۆکی کۆتاییهاتنی جیهان و مرۆڤایەتی هەیە و پێیوایە خۆی ئەو کەسەیە کە مرۆڤایەتی بۆ ئەو قۆناغە ئامادە دەکات. گوتوشیەتی: ژیانی مرۆڤ بۆ ئەو هیچ گرنگییەکی نییە.
“ئەو بۆچوونی وایە، ئەگەر 13 هەزار کەس لە ئێران بکوژرێت، کێشە نیە با 100 هەزار کەسیش لە تەلئەبیب بکوژرێت، ئەو وا بیردەکاتەوە” ئەوەش بە گوتەی هاوڕێکەی موجتەبا.
هەر لە درێژەی باسکردن لە کارەکتەری ڕابەری نوێی ئێران جابر ڕەجەبی ئاماژەی بەوەداوە “موجتەبا بە خێرایی تووڕە دەبێت، بە پێچەوانەی باوکیەوە، هەروەها ئەو دەتوانێت بە ڕێگەی زۆر باش درۆ بکات و دەزانێت چۆن یاریی بکات، ئەو یاریی بە کات کرد و ئەمریکای هەڵخەڵەتاند، بۆچوونی وایە سەرەتا دەبێت کۆنترۆڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات”.





