
حکومەتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی چوار داواکاریی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان ناردووە، کە یەکێکیان ڕادەستکردنەوەی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستانە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی سەرچاوەیەکی ئاگادار تایبەت بە کورد مۆنیتەری ڕاگەیاند، بەغدا چوار داواکاریی قورسی لە هەرێمی کوردستان هەیە و لە حاڵەتی جێبەجێنەکردنیدا، پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق دەبڕدرێت.
داواکارییەکانی بەغدا ئەمانەن:
یەکەم: ڕادەستکردنی دەروازە سنورییەکان بە حکومەتی فیدراڵیی و بەڕێوەبردنی بە سیستمی ئەسیکۆدا
دووەم: پێداچوونەوە بە هەندێک ناوچەی نێو ماددەی 140 کە بەغدا پێیوایە ئەو ناوچانە چیتر کێشەلەسەر نین
سێیەم: جێگریکردنی سوپای عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ پێشمەرگە لە سنورەکانی هەرێمی کوردستان
چوارەم: ڕادەستکردنی دۆسیەی نەوتی هەرێمی کوردستان و گێڕانەوەی کێڵگە نەوتی و گازییەکان بۆژێر دەسەڵاتی بەغدا





