
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەیەکی ئاگادار دەست کورد مۆنیتەر کەوتوون، پارتی دیموکراتی کوردستان داواکارییەکەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ هەڵوەشاندنەوەی دانیشتنی ڕۆژی 4ی ئەم مانگەی پەرلەمانی کوردستان ڕەتدەکاتەوە.
ئەو سەرچاوەیە گوتیشی: یەکێتی سێ داواکاری لە پارتی هەبووە؛ یەکەم سەرۆکایەتیی پەرلەمان ھەڵبوەشێتەوە. دووەم داواکاریی یەکێتی ئەوەیە؛ سێ پەرلەمانتارەکەی یەکێتی کە وازیان لەو حیزبە هێنا و بەشداریی کۆبوونەوەی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستانیان کرد، دەست لە کار بکێشنەوە و یەکێتی سێ کەسی تر بخاتە جێگەیان. سێیەمشیان لەسەر پرسە ئەمنییەکان بووە.
شەوی شەممە مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند، ئەو پەرلەمانتارانەی بەشدارییان لە دانیشتنەکەی پەرلەمانی کوردستان کرد، لە سۆنگەی بەرپرسیارێتیانەوە بووە، هاوکات وتیشی: لایەنێک نیوەی کورسییەکانی پەرلەمانی بەدەست نەهێنابێت، ناتوانێت داوای نیوەی پۆستەکانیش بکات.





